#بوار لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته خاڵى بنبه‌ست، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو گفتووگۆكانى هه‌ردوولا به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه. بەپێی زانیارییەكانی بوار، به ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌ردوولا دووباره له‌م چه‌ند رۆژ و كاتژمێرەى داهاتوو له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و داهاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌كان رێككه‌وتنێكى نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه به‌ر له‌وه‌ى گفتووگۆكان بگه‌نه رێككه‌وتن، پێویسته حكومه‌تى عێراق گه‌ره‌نتى ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا هه‌رێمى كوردستان به داواكارییه‌كانى به‌غدا له‌باره‌ى پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و راده‌ستكردنى داهاتى نا نه‌وتى و ناوخۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن. بەپێی زانیارییەكانی بوار، مەسرور بارزانی بە بەرپرسانی حكومەتی عێراقی راگەیاندووە كە ئەو دەیەوێت بە یەكجاری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكات نەك هەموو مانگێك سەر لەنوێ كێشە لە نێوان هەردوو حكومەت سەر هەڵبدات. بۆ ئەم مەبەستە داوای گرەنتی پابەندبوونی حكومەتی عێراق دەكات بۆ ئەو ڕێككەوتنە نوێیەی ئەنجام دەدرێت.