#بوار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دواجار لە پێناو مانەوەی حكومەتەكەی، پیاڵە ژەهرەكە دەخواتەوەو سازش بۆ حكومەتی عێراق دەكات. بەپێی زانیارییەكانی بوار، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەیەوێت بەتەواوی لەگەڵ حكومەتی عێراق ڕێكبكەوێت و داواكارییەكانی عێراق جێبەجێ بكات بۆ ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم و نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم. لەبەرامبەردا عێراق گرەنتی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات. بەپێی زانیارییەكان، ئەو شاندەی عێراق كە ئێستا لە هەرێمی كوردستانە دەسەڵاتی ڕێككەوتنی هەیە لەگەڵ هەرێم و هەردوو حكومەت نزیكن لە ڕێككەوتنی یەكجاری.