#بوار
حكومەتی عێراق بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم و ناردنی موچە و بودجەی هەرێم، چەند مەرج و داواكارییەكی خستووەتە بەردەم حكومەتی هەرێم.
بەپێی زانیارییەكان، بەغدا داوای پابەند بوونی هەرێم دەكات بە هەمواری یاسای بودجە كە تایبەت بە دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوت. هەروەها داوای ڕادەستكردنی 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی نەوتی هەرێم دەكات. هەروەها یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی بەغدا لە هەرێم رادەستكردنی نیوەی داهاتی نانەوتییە نەك نیوەی داهاتی گومرگ.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، لەبەرامبەر داواكارییەكانی عێراق هەرێم ئامادەیە جگه له گەڕاندنەوەی نیوەی داهاتى ناوخۆ، پابه‌ند بێت به سه‌رجه‌م مادده و بڕگه‌كانى هه‌موارى یاسای بودجه له ساڵى 2025ی تایبه‌ت به دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیریكردن له نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق. به‌مه‌به‌ستى فشار خستنه سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه بۆ دووباره دەستپێكردنەوەی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و رازیبوونى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به تێچووى دیاریكراو بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له لایه‌ن به‌غداوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، یه‌كێك له داواكارییه‌كانى به‌غدا ئه‌وه‌یه پێویسته له‌و بڕه‌ى به‌رهه‌مهێنانه‌ى نه‌وت كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته. هه‌رێمى كوردستان سازش له‌و داواكارییانە بكات كه پێشتر داواى كردبوو. ئەویش بریتی بووە لەوەی به‌شێكى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت وه‌ك پێداویستى ناوخۆ دیاری بكرێت و نه‌چێته ناو بۆڕى هه‌نارده‌كردن. داواى به‌غدا ئه‌وه‌یه دواى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت گفتووگۆ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم وه‌ك پێداویستى ناوخۆ بكرێت و ته‌واوى نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم هه‌نارده بكرێت.