#بوار
حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر ڕادەستكردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ و تەواوی نەوتی هەرێم، جگە لە موچە داوای بەشە بودجەی هەرێم لە بەغدا دەكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر پێدانى نیوه‌ى داهاتى نا نه‌وتى (داهاتى گومرگ و ناوخۆ) له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، داواى ته‌واوى پشكى هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ى له یاساى بودجه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێریت. بۆ ئەمەش هەرێم داواى گه‌ره‌نتی له به‌غدا ده‌كات كه رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆى جێبه‌جێبكات نه‌ك وه‌ك رێككه‌وتنه‌كانى رابردوو دواتر لێى پاشگه‌ز ببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى به‌غدا له لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نامه بۆ سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى و سه‌رۆككۆمارى عێراق نێردراوه. ئه‌و پرسه‌ش خراوه‌ته به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق و سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گفتووگۆكان ده‌ستپێكراوه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌سه‌ر پرسى جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى به‌غدا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان گفتووگۆى كردووه و هه‌ردووك حزب هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه و یه‌كێتیى به ته‌واوى داواكارییه‌كانى به‌غدا رازییه.