گرنگ

13 هەزار ژن توندوتیژییان بەرامبەر كراوە، هەولێرزۆرترین و لەزاخۆكەمترین حاڵەتی توندوتیژی تیادا بووە

2025-06-28

 

بە گوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوی هاریكاری ژنان، لە یەك ساڵدا 13 هەزار و 17 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە هەرێمی كوردستاندا تۆماركراوە و زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای هەولێر و كەمترین حاڵەتیش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە. بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان كە تیایدا ئاماری حاڵەتەكانی توندوتیژی دژبە ژنانی خستووەتەڕوو ئاماژە بەوەكراوە، لە ساڵی ڕابردوو توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان 13 هەزار و 17 حاڵەتی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان تۆماركراوە، پارێزگای هەولێر بە پلەی یەكەم دێت بە 3596 حاڵەت و سلێمانی بە پلەی دووەم بە 3522 حاڵەت، پارێزگای دهۆك 3221 حاڵەت، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 912 حاڵەت، راپەڕین 850 حاڵەت، ئیدارەی سۆران 479 حاڵەت و زاخۆ 437 حاڵەت تۆماركراون. ئاماژەبەوەشكراوە، بەشێك لە فەرمانی دەستگیركردن لە چوارچێوەی یاساكەدا جێبەجێنەكراون، لە پارێزگای هەولێر لە كۆی 522 فەرمانی دەستگیركردن، 166یان جێبەجێنەكراون، لە پارێزگای سلێمانیش لە كۆی 863 حاڵەت، 34یان جێبەجێنەكراون، لە پارێزگای دهۆكیش لەكۆی 710 حاڵەت 35یان جێبەجێنەكراون. هەربەگوێرەی ئامارەكە 226 سكاڵا تۆماركراون كە پەیوەستبون بە توندوتیژی ئەلكترۆنی، لە ناویاندا زۆرترینیان كە 99 حاڵەت بووە نوسراوە بەهۆی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن هەروەها بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 70 حاڵەت بووە، كە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بووە بە 32 حاڵەت، دواتر هەولێر بە 25 حاڵەت، پەیوەست بە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، 57 حاڵەت هەبووە، جارێكی تر دهۆك بە 26 حاڵەت لە پلەی یەكەم بووە، دواتر هەولێر بە 16 حاڵەت و سلێمانی بە شەش حاڵەت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color