گرنگ

حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، لە شاری بەغدا لە کۆبونەوەدان

2025-06-28

 

شاندێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان گەیشتووەتە شاری بەغدا و لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆبونەوەدان. بەپێی زانیارییەکانی بوار، ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، تایبەتە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم. بەپێی ئەو گفتوگۆ و دانوستانانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوو، هەرێم ڕازی بووە لە قۆناغی یەکەمدا ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق بکات و دەست بکرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم. لەبەرامبەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی موچە و بودجەی هەرێم لە کاتی خۆیدا. چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەرێم و بەغدا بگەن بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر پرسی موچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color