به‌ر له‌وه‌ى شاندى به‌غدا له باره‌ى مووچه بگه‌نه هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتووگۆكانیان ده‌ستپێبكه‌ن. گفتووگۆكان له پشتى په‌رده ده‌ستیپێكردووه و به‌پێى به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانى بوار هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كى مه‌بده‌ئى بڕیاریانداوه له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و داهاتى ناوخۆیى جارێكى دیكه رێككه‌وتنێكى نوێ ئه‌نجامبده‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ر له‌وه‌ى داواكارییه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێبكات داواى گه‌ره‌نتى له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه و ناردنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. دواى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته خاڵى بنبه‌ست. دواجار گفتووگۆكانى هه‌ردوولا به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه. به ئه‌گه‌رێكى زۆر هه‌ردوولا دووباره له‌م چه‌ند رۆژ و كاتژمێرەى داهاتوو له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و داهاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌كان رێككه‌وتنێكى نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه به‌ر له‌وه‌ى گفتووگۆكان بگه‌نه رێككه‌وتن پێویسته حكومه‌تى عێراق گه‌ره‌نتى ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا هه‌رێمى كوردستان به داواكارییه‌كانى به‌غدا له‌باره‌ى پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و راده‌ستكردنى داهاتى نا نه‌وتى و ناوخۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له برى راده‌ستكردنى ته‌نها نیوه‌ى داهاتى گومرگ كه بڕه‌كه‌ى 50 ملیار دیناره و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه راده‌ستى به‌غداى كردبوو. ئه‌مجاره نیوەی ته‌واوى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان( داهاتى فیدڕاڵى) به داهاتى گومرگیشه‌وه كه مانگانه بڕه‌كه‌ى له نێوان 100 بۆ 150 ملیار دینارە راده‌ستى به‌غدا بكات. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، جگه له داهاتى ناوخۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه پابه‌ند بێت به مادده‌ى 12 له یاسای بودجه‌ى ساڵى (2023،2024، 2025) ژماره 13ه‌ى ساڵى 2023 به هه‌نارده‌كردنى 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆ، له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیریكردن له نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق به‌مه‌به‌ستى فشارخسته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه به رازیبوونی كۆمپانیاكان به تێچووى دیاریكراو له یاساى بودجه كە بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت دیاریكراوه. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، یه‌كێك له داواكارییه‌كانى به‌غدا ئه‌وه‌یه پێویسته له‌و بڕه به‌رهه‌مهێنانه‌ى نه‌وت كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته. هه‌رێمى كوردستان سازش له‌سه‌ر 14ه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت وه‌ك پێداویستى ناوخۆ بكات و بخرێته ناو بۆڕى گواستنه‌وه. بەڵام له دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت گفتووگۆ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم وه‌ك پێداویستى ناوخۆ بكرێت. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر پێدانى نیوه‌ى داهاتى نا نه‌وتى و وه‌ك داهاتى فیدڕاڵى ( داهاتى گومرگ و ناوخۆ) له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان داواى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات به‌بێ حسابكردنى خه‌رجى فعلى (ئینافاق فعلى) له یاساى بودجه‌دا هاتووه. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان بوار، یه‌كێك له داواكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بریتییه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى قه‌رزى كه‌ڵه‌كه‌بووى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. له‌گه‌ڵ دابینكردنى له‌سه‌دا 14ه‌ى نه‌وت وه‌ك به‌كارهێنانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كان له داهاتى ناوخۆ و نه‌وت داواى گه‌ره‌نتى پێدانى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى (په‌ره‌پێدان و به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان) له به‌غدا ده‌كات.