لە دە رۆژی ڕابردوو لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە چەندین گفتوگۆی نهێنی لەنێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای عێراق بەڕێوەچووە. بەپێی ناوەرۆكی گفتوگۆكان بێت، هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە لە بەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران، هەرێم ئامادەیە تەواوی نەوت ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات. هەروەها هەرێم ئامادەیە لەبری ناردنی نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان، نیوەی تەواوی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا بنێرێت كە مانگانە نزیكەی 150 ملیار دینارە. هەرێم لەبەرامبەر رادەستكردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ و تەواوی نەوت، داوای ناردنی موچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم دەكات لە عێراق. لەسەر بنەمای ئەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئاراوە، شاندێكی بڕیار بەدەستی حكومەتی عێڕاق ماوەی سێ رۆژە لە هەرێمی كوردستانن. ئەركی ئەو شاندە ئامادەكردنی رەشنوسی ڕێككەوتنێكی نوێ دەبێت لە نێوان هەرێم و بەغدا. بەپێی زانیارییەكان، هەرێم و بەغدا نزیكن لە ڕێككەوتن و هەرێم دەیەوێت كۆتایی بە كێشەی چەندین ساڵەی نێوانی بهێنێت لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی نەوت. ئەگەر كێشەكی گەورە نەیەتە پێشەوە لە رۆژانی داهاتوو دەبینە شایەتحاڵی ڕێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغدا دەبین و كێشەی موچە چارەسەر دەبێـت.