گرنگ

سكاڵاكەی سوپای عێراق، ( محەمەد ئەمین)ی جوتیارە كوردە لەكاندید بوون بۆ پەرلەمان بێبەشدەكات

2025-06-30

 

بەگوێرەی یاسای كۆمیسیۆن هەركەسێك سكالای دادگای لەسەر بێت ناتوانتێت خۆی بۆ پەرلەمان كاندید بكات، بەوهۆیشەوە (محەمەد ئەمین)، نوێنەری جوتیارانی سنوری سەرگەڕان بەهۆی سكاڵایەكی سوپای عێراق نەیتوانی خۆی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندید بكات. بەپێی زانیارییەكانی بوار، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پلانی ئەوەی هەبوو كە محەمەد ئەمین لە بازنەی كەركوك كاندید بكات بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەهۆی بوونی چەند سكاڵایەكی سوپای عێراق لەسەر ئەو جوتیارەو یەكلایی نەبوونەوەی سكاڵاكان نەتوانرا ناوبراو كاندید بكرێت محەمەد ئەمین ئەو جوتیارە كوردەیە كە لە كاتی ڕێگرییەكانی سوپای عێراق لە جوتیارانی كورد، سەربازێكی عێراقی لەسەر تراكتۆرەكەی ملپێچی ئەو جوتیارە ڕادەكێشێت بۆ ئەوەی ڕێگری لێبكات بۆ كێڵانی زەوییەكانی،دواتر سوپای عێراق سكاڵای لە دژی ئەو جوتیارە تۆماركرد و تا ئێستاش دۆسییەكەی یەكلایی نەكراوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color