پەرلەمانتارێكی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەكەمجارە توركیا سزاكانی بۆسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمبكاتەوە، ئەوەش دەرئەنجامی هەوڵەكانی یەكێتییە بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و یەكێتی. كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە فراكسیۆنی یەكێتی، رایگەیاند: درێژكردنەوەی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە، دەرئەنجامی هەوڵەكانە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و توركیا، چونكە لە رابردوودا درێژكردنەوەی سزاكان شەش مانگی بوون ئاماژەی بەوەشكردووە، مەرج نییە سزاكە سێ مانگەكە تەواوبكات، چونكە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا دەتوانێت پێش سێ مانگەكە سزاكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵبووەشێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوە دێت كە لە كۆتا سەردانماندا بۆ توركیا، داوامان لە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە كرد، سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لاببرێت ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی وتووە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بۆ یەكەمجارە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا سزاكانی بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ نیوە كەمبكاتەوە، كە پێدەچێت ئەوكاتە وەك هەڵسەنگاندنێك دیاریكرابێت بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وڵاتی توركیا، كە پێشتر بەهۆكاری جیاواز پەیوەندییەكانیان ئاڵۆزی تێكەوت، هاوكات لە كۆتا سەردانماندا بۆ توركیا، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە پێی راگەیاندین، كە تیمەكەم رادەسپێرم لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەماهەنگیدابن بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان.