بە لە بەرچاوگرتنی دیمەنە سیاسییە بەرفراوانەکانی هەرێمی کوردستان و به سه‌ره‌نجدان به وێنه گه‌وره‌كه‌ى سیاسه‌تكردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ى دهرئهجامى هه‌ڵبژاردن هه‌رچۆنێك بێت یه‌ك حه‌قیقه‌تى مێژوویى ناگۆڕێ، كه ئه‌ویش بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ دابه‌شكارى ساڵى نه‌وه‌ده‌كانى هه‌رێمى كوردستان له نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان. پارتى و یه‌كێتیى ئه‌گه‌ر شه‌رعییه‌تى جهماوهڕیشیان لاواز بوو بێت، ئه‌وا شه‌رعییه‌تى هێز و جوگرافیا و حكومڕانیان هه‌ر ماوه، به‌و مانایه‌ى له دواى شه‌ڕى ناوخۆه‌وه ئه‌و دابه‌شكارییه‌ى له نێوان پارتى و یه‌كێتیى له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ئیقلیمى دروستكرا، هه‌روه‌ك خۆیه‌تى و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هیچى نه‌گۆڕیوه. كه‌واته به وردبوونه‌وه و تێگه‌یشتن له‌و دۆخه‌ى ئێستا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى سەرەڕای داكشان لە ژمارەی کورسییەکانی پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردندا، بەڵام ئەم دابەشبوونە لە بنەڕەتدا نەگۆڕاوە. ڕەنگە هەڵبژاردن کەمێك هاوسەنگی بگۆڕێت، بەڵام دەستکاری لە پێکهاتەی بنەڕەتی دەسەڵاتدا نەکردووە. ئه‌و دوو هێزه حوکمڕانی و دەسەڵاتی خۆیان لە ئاستی ناوخۆییدا پاراستووه. دواجار بردنه پێشه‌وه‌ى یه‌كێتیى له‌به‌رامبه‌ر پارتى، پارتى له‌به‌رامیه‌ر یه‌كێتیى ته‌نها راگرتنى هاوسه‌نگییه له نێوان دوو زۆن و دوو هێزه‌كه. کۆمه ڵگه ی نێوده وڵه تی و وڵاتانی ناوچه‌یی ڕۆڵێکی به ڕچاویان هه بووه له ڕاگرتنی هاوسه نگی هێز له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه کێتیدا. زۆرجار پشتگیری لە یەکێك یان ئەوی تر دەکەن بۆ هاوسه‌نگى هێز و ستۆپكردنه به یه‌كتر نه‌ك شتى دیكه. وڵاتان كاتێك بیانه‌وێ پارتى ته‌مبێ بكه‌ن و له شوێنێك رایگرن یه‌كێتیى به‌هێز ده‌كه‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌كه‌شى هه‌ر راسته. له دواى رووداوى 31 ئابى 1996، چوونى یه‌كێتیى بۆ سنوورى ئێران و پاشان گه‌ڕانه‌وه یه‌كێتیى له‌رێگه‌ى گه‌رده‌لوولى تۆڵه و پاشان دووباره كشانه‌وه‌ى یه‌كێتیى بۆ سنوورى دێگه‌ڵه و كۆیه، پاشان رێككه‌وتنى هه‌ردوو هێزه‌كه له‌سه‌ر راگرتنى یه‌كجاره‌كى شه‌ڕى ناوخۆ ئینجا مام جه‌لال، به ته‌واوى له‌و هاوكێشه گه‌یشت كه كێشانى هێلى دێگه‌ڵه و راگرتنى باڵانس له نێوان دوو هێزه له ئیراده و بڕیارى ئه‌وان گه‌وره‌تره و له شوێنێكى دیكه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت. له ساڵى 2014 و 2018 وڵاتانى ئیقلیمى ئه‌و په‌یامانه‌ى به نه‌وشێروان موسته‌فا و به‌رهه‌م ساڵحدا كه ئه‌وان ناتوانن ببنه به‌دیلى یه‌كێتى. ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م مانگه‌ش هه‌مان په‌یام بوو بۆ لاهور شێخ جه‌نگى. دۆڕ‌انى ئه‌مجاره‌ى پارتى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌ر به ده‌ستكاریكردنى ئه‌نجامى ده‌نگدانیش بێت و ته‌نها راستكردنهوهكهى به‌وه ده‌بێت، كه پارتى دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى بچووكیان كردۆته‌وه بچێته‌وه گفتووگۆ كردن. به كورتى، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەکتەرە ئیقلیمییەکان بەشێوەیەکی کارا بەشدارییان کردووە لە ڕاگرتنی ئەم هاوسەنگیی هێز لە نێوان پارتی و یەکێتیدا. زۆرجار پشتگیری خۆیان فڕێدەدەن لایه‌نێك له‌م دوو لایه‌نه ته‌نها بۆ ئەوەی هاوسەنگی مسۆگەر بکەن و ڕێگری بکەن لە زاڵبوونی یەکێکیان بەسەر ئەوی تردا، نەك بە هۆکارێکی دیاریکراوی دیكه. تێگه‌یشتن له‌و هاوكێشانه بۆ ئه‌و كه‌سانه نییه كه ده‌یانه‌وێ به كاره‌باى سێ ئه‌مپێرى و ئینته‌رنێتى فرى پارتى و یه‌كێتیى بڕوخێنن، چونكه ئه‌وان بۆ خۆیان هیچ نیین، خه‌ڵكى دیكه به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن.