شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت بەپەلە چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد بکرێت. شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە، توێژی مووچەخۆران بەدەست کۆمەڵێک گرفتی ئابوورییەوە دەناڵێینن و مافی خۆیانە گلەیی بکەن، پێویستە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەن کە توانای چارەسەرکردنیان هەیە. شێخ جەعفەر وتویەتی، دەبێت بەپەلە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربکرێن و کۆتایی بەمەینەتییەکانی خەڵک بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی بهێندرێت.