گرنگ

پارتی: بە هیچ شێوەیەک قسەمان لەسەر کشانەوە لە بەغدا نەکردووە

2025-07-07

 

پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی کشانەوە لە حکومەتی عێراق نەکردووە. لە چەند کاتژمێری ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەهۆی شکست هێنانی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پارتی لە حکومەتی عێراق دەکشێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، کە لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیکەوتووە، پارتی گفتوگۆی بۆ کشانەوە لە حکومەتی عێراق نەکردووە. بەپێی وتەی سەرچاوە جیاوازەکانی بوار، دەنگۆی کشانەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسی و حکومەتی عێراق دوورە لە ڕاستی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color