گرنگ

وردەكاری ئەو لیژنەیەی حكومەتی عێراق بۆ مووچە دروستی كردووە

2025-07-08

 

ئەو لیژنە پێنج كەسییەی كە حكومەتی عێراق بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستی كردووە لەگەڵ شاندی هەرێم گفتوگۆ دەكەن و راپۆرتێك ئامادە دەكەن. ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و تاوتوێی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرا، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن بۆ ناردنی مووچە، بەڵكو لیژنەیەكیان لە پێنج وەزیر (پلاندانان محەمەد تەمیم، سەرۆك، داد، خالید شوانی، دارایی، تەیف سامی، تەندروستی، ساڵح حەسناوی، خوێندنی باڵا نەعیم عبودی) پێكهێناوە. بەپێی زانیارییەكان ئەم لیژنەیە لەگەڵ شاندەكەی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكەن بۆ تاوتوێی پێشنیارەكانیان و دواتر راپۆرتێك دەخەنەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سودانیش بەڵێنی داوە هەر كاتێك لیژنەكە راپۆرتی ئامادەكرد. كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەن رێك بخەنەوە و دوا بڕیار لەسەر موچە بدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color