گرنگ

نێچیرڤان بارزانی بۆ وەزیری بەرگری توركیا: هاوخەمتانین بەهۆی گیان لەدەستدانی سەربازەكانتان

2025-07-08

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نامەیەك كە ئاراستەی وەزیری بەرگری توركیای كردووە، هاوخەمی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەك سەرباز ڕاگەیاندووە كە لەیەكێك لە ئەشكەوتەكانی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە. لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەیتی هەرێمی كوردستان ئەوەهاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكی هاوخەمیدا بۆ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا، سەرەخۆشیی لە توركیا و خێزان و كەسوكاری ئەو سەربازانەی وڵاتەكەی كرد كە ڕۆژانی ڕابردوو لە ڕووداوێكدا لە ئەشكەوتێكی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان، گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكیشیان بریندار بوون.. ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەكەیدا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی، هیوای زووچاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا كردەوە بۆ سەرخستنی ئاشتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color