گرنگ

بوار دەقی ڕەشنوسی هەرێمم بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا بڵاو دەکاتەوە

2025-07-08

 

حکومەتی هەرێم ڕەشنوسێکی بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق پێشکەشکردووە و بوار دەقی ڕەشنوسەکە بڵاو دەکاتەوە کە چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت یەکەم ۱-ڕادەست کردنی نەوت پێشنیاری یەکەم (ڕەزامەندبوونی کۆمپانیاکان) ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی ئێستا بەکۆمپانیای سۆمۆ و لە ئێستادا ۲٨۲ هەزار بەرمیلە و دوای لێدەرکردنی بڕی ٦٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بێت لەژێر سەرپەرشتی حکومەتی عێراق و هەژمارکردنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت . پێشنیاری دووەم (ڕەزامەند نەبوونی کۆمپانیاکان) ڕادەستکردنی بڕی ۱۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە کۆمپانیای سۆمۆ تا ئەوکاتەی هەرێم و بەغدا لەگەڵ لایەنی ڕاوێژکاری گرفتەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێم و کۆمپانیاکان یەکلای دەکەنەوە. ٢-بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم ٦٥ هەزار بەرمیلە هەموو بەرپرسیارێتی تێچوو و ئیدارەدان و دابەشکردنی لە ئەستۆی هەرێم بێت . دووەم داهاتی نانەوتی ۱-حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی ٥۰ لەسەدی داهاتی نانەوتی وەک پشکی فیدڕاڵی بەپێی یاسای ئیدارەی دارای. ۲-ئەنجامدانی مەقاسە (پاکتاو) لە نێوان پشکی حکومەتی عێراق و شایستە دارایەکانی هەرێم (لە خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان) و پابەندیەکانی تر وەکو کڕینی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا. سێیەم وەزارەتی دارای عێراق مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هەرێم خەرج بکات بەپێی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کە بڕیاریداوە نابێت ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ڕێگر بێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color