هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە بیانووی وەردەکاریی تەکنیکی خۆی لە پابەندییەکان دەدزێتەوە و دەڵێت، سودانی دەتوانێت دەستبەجێ مووچە رەوانە بکات. هۆشیار زێباری، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی، حکومەتی سودانی بە بیانووی وەردەکاریی تەکنیکی خۆی لە پابەندییەکان دەدزێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان، وەزیرەکان و لیژنەکانی عێراق، تەنیا بۆ دواخستنی پابەندییەکانە. هۆشیار زێباری دەڵێت، سودانی دەسەڵاتی تەواوی هەیە دەستبەجێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.