رۆژی شەممە، ١٢ی تەمموز، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵوێستی پارتی بەرامبەر بەغدا. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، تاوتوێی کشانەوەی یەکجاری لە حکومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق دەکات و لەم ڕووەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات. بەپێی زانیارییەکان، یەکێکی دیکە لەو بژاردانەی کە لە کۆبونەوەکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی حکومەتی عێراقە.