گرنگ

بەشیرحەداد: پێش بڕیاری كشانەوە،دەبێت حكومەت بەهاوبەشی خوداپێداوان مووچەیەك دابەشبكات

2025-07-12

 

جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات ئامانجی بەغدا لە قاڵبدانی هەرێمی كوردستان و نەدانی مووچەیە، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار بدات، بەڵام پێش ئەو بڕیارە، دەبێت بەهاوبەشی خوداپێداوان و سەرمایەدارانی كوردستان و كۆمپانیاكان مووچەیەك دابەشبكرێت بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا ئامانجێكی سیاسیی لە پشت نەناردنی مووچە هەیە، ماوەی 48 كاتژمێرەكە تەواوبوو، كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەش تەواوبوو، لێژنەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانیش پێكیهێنا كارەكانی ڕاگرت، هەموو ئاماژەكانیش ئەوە دەردەخەن، بەغدا ڕێككەوتنی ناوێت ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خۆی بدات، بەڵام بڕیارێكی حەكیمانە بێت، بڕیارێكی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لێژنەیەك لە كەسایەتی و سیاسەتمەداران و پیاوماقوڵانی هەرێمی كوردستان پێك بێت و بكرێت بە لێژنەیەكی نیشتمانی، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی نیشتمانیی بدۆزرێتەوە. بەشیر حەدا ئەوەشی وتووە، ئەو لیژنەیە بڕیارێكی دەستەجەمعی بەرانبەر بەغدا بدەن، بەڵام تابڕیارەكە دەدرێت، بەهەر شێوەیەك بێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەلایەنی كەم مووچەیەك ئامادە بكات بە هاوبەشی خوداپێداوان و سەرمایەدارانی كوردستان و كۆمپانیاكان و بیدەن بە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color