عەلی حەمەساڵح، رایدەگەیەنێت، لە سنوری شاری هەولێر لەسنوری قەزا و ناحیەکانی هەولێر ٢ تا ٣ کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت، بەڵام ئەو کارەبایە دەفرۆشرێتە ٢٤ کاتژمێری. عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاندووە، سەرجەم قەزاو ناحیەکانی سنوری هەولێر لە دۆخێکی بێ کارەبایی زۆر زۆر خراپدان (٢ بۆ ٣ کاتژمێر)یان پێدەدرێت، کەچی لە ئەوان دەبڕدڕێت و بە گران دەفرۆشرێتە ئەو شوێنانەی کە ٢٤ کاتژمێرین! عەلی حەمەساڵح دەڵێت " ئەمە مانای وانیە دهۆک و سلێمانی باش بن! بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرترین ٢٤ کاتژمێری لە هەولێرە! قەزاو ناحیەکانی دۆخی کارەبای زۆر زۆر خراپە، ئەمە دەستکەوت بوو!". لە رۆژانی رابردوودا بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو شوێنانە دژی نەبوونی کارەبا خۆپیشاندانیان کرد.