وا بڕیارە رۆژانی ١٩و ٢٠ی ئەم مانگە، کۆمەڵی دادگەری کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر ببەستێت. وتەبێژی كۆنگرەی پێنجی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە، دوابەدوای تەواوبوونی ئامادەكارییەكان لە نێوخۆدا و ئەوەیشی كە پەیوەندی بە دەرەوە و بابەتی یاساییەوە هەیە، ڕۆژانی 19 و 20ی ئەم مانگە كۆنگرە بەڕێوە دەچێت و نزیكەی 900 ئەندام بەشداریی كۆنگرە دەكەن. پێشتر بوار بڵاویکردەوە، کە بڕیاربوو رۆژانی ١٢ و ١٣ی ئەم مانگە کۆنگرەی کۆمەڵ ببەسترێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بوار، هۆکاری دواکەوتنی ئەو وادەیە بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە کە داوای بەڵگەنامە فەرمییەکانی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەی کردبوو.