گرنگ

پاداشتی بژمێرەکانی سەرژمێری خەرج دەکرێت

2025-07-13

 

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوو دوای هەوڵێکی زۆر و بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن وەزیری پلاندانانی هەرێم و بریکاری وەزارەت، توانرا بەشی شایستەی دارایی تایبەت بە بەڕێوەبەرەکان و یاریدەدەرەکان و بژمێرەکان، لە حکومەتی عێراق وەربگیرێ. هەروەها دەڵێت، رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو کراون و لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان هەڵدەستن بە ڕێکخستنی کارەکانیان بۆ دابەشکردنی ئەو شایستە داراییانە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا. جێی باسە هێشتا زیاتر لە 13 ملیار دینار ماوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، تایبەت بەو خەرجییانەی فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە دەستە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرباری ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی پێ دەرچووە، بەڵام دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی دەکەن لە جێبەجێیکردنی، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت بۆ وەرگرتنی تەواوی مافە داراییەکان کە نەدراون، تاکوو مافی فەرمانبەرانی ئامار لە هەرێم نەفەوتێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color