گرنگ

مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى: پێویسته‌ به‌رگرى له‌ خه‌ڵك بكه‌ین

2025-07-13

 

به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى چه‌ند رۆژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون له‌سه‌ر پرسى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێویسته‌ به‌رگرى له‌ خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكرێت و به‌دیلى كشانه‌وه‌ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن پشتگۆى بخرێت. بوار زاینویه‌تى، زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستاندا نین له‌ پرسى كشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ى سیاسى عێراق و به‌ به‌دیلێكى باشیان نه‌زانیوه‌. داوایان كردووه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس سازش بكه‌ن له‌ نێویاندا پرسى داواكارى دابینكردنى پێداویستى سووته‌مه‌نى له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌درێت به‌ كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون لانیكه‌م تاوه‌كو دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و دواتریش دواى ئه‌نجامى داهاتووى هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت. هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى بڕیاریداوه‌ له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌رگرى له‌ مووچه‌خۆران بكات به‌ ئاڕاسته‌ى گه‌ره‌نتیكردنى دابینكردنى مووچه‌ ئه‌مه‌ش رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م دروستبوونى ناڕه‌زایى هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color