دژەتی..رۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێر 19:10، جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، جگە لە زیانی ماددیی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە. ئەوەش دووەم هێرشی درۆنییە بۆ سەر کێڵگەی نەوتی، بەیانی ئەمڕۆش هێرشکرایە سەر کێڵگەی تاوکێ لە زاخۆ.