گرنگ

پەرلەمانتارێكی عێراق: درۆن بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر لە سووریاوە بۆ عێراق بەكار دەهێنرێت

2025-07-20

 

جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئێستە درۆن بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر لە سووریاوە بۆ عێراق بەكار دەهێنرێت، ئەوەش پێشهاتێكی مەترسیدارە نایف شەمەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو هەڕەشانەی لە ناوچە سنوورییەكان پێمان دەگات، گواستنەوەی مادەی هۆشبەرە، ئێستە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا بە تەلبەند و كۆنكرێت و كامێرای چاودێری بە باشی كۆنترۆڵ كراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی توندیی سنوورەكان لەگەڵ سووریا، ئێستە قاچاخچێتی بە درۆن دەكرێت، ئێمە لە مووسڵ كێشەمان لەگەڵ مادەی هۆشبەرەكاندایە، لە ماوەی رابردوو هێزە ئەمنییەكان چەندان درۆنیان گرتووە كە مادەی هۆشبەر دەگوازنەوە. جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقئەوەشی خستووەتەڕوو، سێ درۆن گیراون كە هەریەكەیان دوو كیلۆ تا دوو كیلۆ و نیو مادەی هۆشبەریان هەڵگرتووە، ئەو كەسانەیش لە مووسڵ گیراون كە لەگەڵ قاچاخچییەكانی سووریا مامەڵە دەكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color