گرنگ

مقاوەمەی ئیسلامی عێراق: هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم پەیوەندی بەئێمەوە نییە

2025-07-20

 

دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، رایدەگەیەنێت کە هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەئەوانەوە نییە، بەڵکو یەکلاییکردنەوەی حساباتی کۆمپانیاکان هەناردەی نەوت و حکومەتی هەرێمە. دەستەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بۆردومانکردنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، یەکلاکردنەوەی حساباتی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێمە، نەک ململانێك لە دەرەوەی سنورەكانی. هەروەها وتویانە "مقاوەمەی ئیسلامی، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، لە رابردوو و ئێستاشدا، هەمیشە خۆی لە هەر كردەوەیەك بە دوورگرتووە کە زیان بە بەرژەوەندیی خەڵک یان هێزە ئەمنییەکان بگەیەنێت، لە باکور یان باشوری وڵات، بەرژەوەندی نەتەوەیی وەک ئامانجی خوازراوی دەمێنێتەوە، پێویستە حکومەتی هەرێمیش خۆی لە هەناردەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی بۆ حکومەتی ناوەندی بەدوور بگرێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color