ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو ئامێرەکانی پەیوەندی، کەیفی زراری دەستگیرکراوە. ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، بەفەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (کەیفی صابر حمد ) ناسراو بە( کەیفی زراری)یان دەستگیر کرد، ئەوەش بە تۆمەتی خراپ بەکار هێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵگا، داواش دەکەن هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەری هەیە، سەردانیان بکات. لەماوەی رابردودا کەیفی زراری، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەستا بە تاشینی قژی گۆرانیبێژ دانی سویدی.