شاری کەرکوک بە حەوتەم گەرمترین شاری جیهان دادەنرێت. بەپێی ماڵپەری پێلۆڕادۆی ئەمریکی بۆ دیاریکردنی کەشوهەوای جیهان، 12 شوێنی عێراق لە کۆی 15 ناوچە گەرمترینی جیهانن و فڕۆکەخانەی بەسڕەش گەرمترینی هەموو جیهانە. بەپێی ئەو ریزبەندییەی فڕۆکەخانەکە دەستنیشانی کردووە، فڕۆکەخانەی بەسڕە گەرمترین شوێنی جیهانە. 52.2 پلەی تۆمارکردووە و کەرکوکیش حەوتەم گەرمترینی هەموو شارەکانی جیهانە. کە تیایدا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما گەیشتووەتە 50.2 پلە. شارەکانی بەسڕە، موسڵ، حللەو کوت، دیوانییەو عیمارە بەهەمان شێوە لەشارە هەرە گەرمەکانی جیهانن.