گرنگ

شنیار ئەنوەر سکاڵا تۆمار دەکات

2025-07-27

 

وا بڕیارە سبەینێ، شنیار ئەنوەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، لە دادگای سلێمانی سکاڵا لەسەر چەند کەسێک تۆمار بکات کە "بەڵگەنامەی ساختە و شێوێنراو" بڵاودەکەنەوە. بەپێی ئاگادارینامەیەک کە بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە سبەینێ شنیار ئەنوەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە دادگای سلێمانی سکاڵایەک تۆمار بکات لەسەر هەندێ کەس کە "بەڵگەنامە و زانیاری ساختە و شێوێنراو" بڵاودەکەنەوە. هەر بەپێی ئاگادارینامەکە، شنیار ئەنوەر چەندین بەڵگە و زانیاری گرنگ دەخاتەڕوو سەبارەت بەو هەڵمەتەی چەند کەسێک ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەن بۆ "لێدان لە شکۆ و ناوبانگی ئەو پەرلەمانتارە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color