گرنگ

بەرپرسێكی كۆمیسیۆن: لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینی بۆ ناوی كاندیدەكان كۆتایی دێت

2025-07-28

 

بەرپرسی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، لە ماوەی دوو رۆژدا وردبینی لە ناوی كاندیدەكان تەواودەكرێت و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێن، كە ژمارەیان حەوت هەزار و 900 كاندیدە. عیماد جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژارنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی كاندیدەكان حەوت هەزار و ٩٠٠ كادیدی تێپەڕاندووە،لەو ژمارەیە 46 كاندیدیان یان بەهۆی تەواونەكردنی ئەو مەرجە یاساییانەی كە لە رێسای كاندیدكردن ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢٥دا هاتووە، بێبەشكراون. ئاماژەی بەوەشكردووە، 11 كاندید كە بڕوانامەی خوێندنی ئامادەییان هەبووە بە دەرچووانی زانكۆ گۆڕدراون، هەروەها سێ پیاو بە ژنان گۆڕدراون بۆ زامنكردنی بەدیهێنانی نوێنەرایەتیكردنی رێژەی ژنان كە ٢٥٪ـە ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینی بۆ ناوی كاندیدەكان كۆتاییان دێت و رەوانەی لایەنی پەیوەندار دەكرێن بۆ وردبینی ئەمنی و یاسایی، هەروەها بڕیارە لە پێنجی ئاب تیروپشكی ریزبەندی كاندیدەكان ئەنجام بدرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color