ماڵپەڕی كەناڵی حەدەس ئاشكرای دەكات، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سەردانی عێراق كردووە و لەگەڵ هەموو سەركردەكانی شیعە كۆبووەتەوە، جگە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق ماڵپەڕی كەناڵی حەدەس ئاشكرای دەكات، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیسماعیل قائانی بە رانەگەیەنراوی سەردانی عێراق كردووە، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بووە، لەگەڵ زۆربەی سەركردەكانی شیعەیش كۆ بووەتەوە. ئاماژە بەوەشكراوە، قائانی لەسەردانەیەكیدا بۆ عێراق لەگەڵ هەریەكە لە نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر، عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەت و چەندانی تر كۆبووەتەوە. بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەكە، ئیسماعیل قائانی لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدا تەنها لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ نەبووەتەوە و هۆكارەكەیش دیار نییە.