بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، پێویستە هەرێمی كوردستان ئاگاداربێت لە هاوردەكردنی ئاژەڵ لە توركیاوە، چوونكە لە ڕێگەی ئەو ئاژەڵانەوە نەخۆشی (تەبەق)ـی ئاژەڵان دەگواسترێتەوە. سامر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە هەرێمی كوردستان ئاگاداربێت لە هاوردەكردنی ئاژەڵ لە توركیاوە، چوونكە لە ڕێگەی ئەو ئاژەڵانەوە نەخۆشی (تەبەق)ـی ئاژەڵان دەگواسترێتەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرزترین ئاستی چاودێری و ڕێكاری ورد گیراوەتەبەر بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق، هاوكات ڕێنماییمان بە نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەكانی عێراق داوە، لە ئەگەری دەركەوتنی نەخۆشییەكە دەست بەجێ ڕایبگەیەنن.