دادگای تاوانەکانی ڕەسافە لە بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ سێ ئەندامی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبـ.ـی دەرکرد کە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیر کراون. محەمەد سەعد قاسم بەرپرسێکی گەنجی حەشدی شەعبی بووە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی سامەڕا. بۆ ماوەیەکی زۆر لە ساڵانی ۲۰۲۲ تا ۲۰۲٤ تۆڕێکی سیخوڕی دروست کردووە لەگەڵ دوو کەسی تر بەناوەکانی قورەیش سامر فلەیح و ئەرشەد عەبدولکازم کە ئەوانیش ئەندامی حەشد بوون و هەڵساون بە ناردنی زانیاری بۆ دەزگای موسادی ئیسرائیلی. ئەو کەسانە وێنەی شوێنی بارەگاکان و چەک و جموجوڵی سەرکردەکانی حەشـ.ـدی شەعبـ.ـییان بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ناردووە. ئەو کەسانە بەپێی گرنگی هەر زانیارییەک هەزار و ٥۰۰ تا دوو هەزار دۆلاریان وەرگرتووە و لەڕێگای تۆڕەکانی پەیوەندی ئەلیکترۆنی پەیوەندیان دروستکردووە و دەزگای هەواڵگری عێراقی توانیویەتی تۆڕەکەیان ئاشکرا بکات و دەستگیر کراون.