شنیار ئەنوەر، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە دوای بوونی بە پەرلەمانتار، رۆژانە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٥ ی ئێوارە وەڵامی هەزاران کەس دراوەتەوە و دەدرێتەوە. شنیار ئەنوەر، لەنووسینێکدا ئاماری "کار و چالاکی"ییەکانی خۆی لە شەش مانگی رابردوو بڵاوکردۆتەوە. دەقی نووسینەکەی.. خەرمان بەرەکەت; ئاو بوەستێت ئێمە ناوەستین, چونکە نیشتیمان پێویستی بەتوانای هەموانە. لەماوەی (٦) مانگی ڕابردو لەدوای سوێندخواردنم وەکو ئەندامی پەرلەمان لەگەل تیمە خوێنگەرم و ئازاو خۆنەویستەکەم، ئەم پرۆژەو کارو چالاکیانەمان ئەنجام داوە بەداتا و بەڵگە. لەکۆی کارەکانم (٢٣٨٨ ) کەس سودمەندبوە لەکارو پرۆژەو چالاکی و پرۆژەکانم بەشێوەی ڕاستەوخۆ، جگە لەوەی کە هەزاران کەسیش ناراستەوخۆ سودیان لێ بینیوە. (٢١٠٠) کەس لەبواری ڕاهێنانی گەنجان و پەروەردە، گرنگیدان بە قوتابخانەکان و مزگەوت و نەخۆشخانە و کاری ژینگەی و بەدەمەوەچونی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەگەڵ پێشخستنی توانای گەنجان. هەروەها (١٥٣ ) هاوڵاتی کە داواکاریان بۆ هێناوین بەدواداچونمان بۆکردون و بۆمان گەیاندون بە ئەنجام، ژمارەیەکی تریان لە قۆناغی بەدواداچوندایە. بینین و دانیشتن لەگەڵ هاوڵاتیان بەشێوەی هەفتانە ئەوانەی کە داواکاریان هەیە ( ١١٣ ) کەس. بەدەر لەوەی بە بەردەوامی لەڕێگەی تەلەفون و نامەوەو لەکاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ٥ ی ئێوارە وەڵامی هەزاران کەس دراوەتەوە و دەدرێتەوە.