بەگوێرەی ڕیزبەندی ماڵپەڕێكی ئەمەریكی تایبەت بە دیاریكردنی پلەكانی گەرما، بۆیەكەمجار كەركوك بووە گەرمترین شاری جیهان ئەوەش دوای ئەوەی پلەكانی گەرما لەو شارە 50 پلەی تێپەڕاندووە. بەگوێرەی ڕیزبەندی ماڵپەڕی ئێڵ دۆرادۆی ئەمەریكی تایبەت بە دیاریكردنی پلەكانی گەرما، ڕیزبەندی پێشبینیكراوی ۱٥ گەرمترین شاری بۆ ئەمڕۆ چوار شەممەتە بڵاو كردەوە، كەركوك بۆ یەكەمجار شاری كەركوك دەبێتە دووەم گەرمترین شاری جیهان و پلەی گەرمی دەگاتە ٥۰ و پۆینت نۆ پلەی سیلیزی. ئاماژەبەوەشكراوە، ڕیزبەندیەكە لەكۆی ۱٥ شار نۆ شاری عێراق و چوار شاری ئێران و شارێكی سعودیە و شارێكی كوەیتی تێدایە، بەجۆرێك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە ٥۱ پلە تەنها پۆینتێك پێش كەركوك كەوتووەو پلەی یەكەمی جیهانی گرتووە، دواتر كەركوك دێت و پاشان شارەكانی ئەهواز و عەبادان لە ئێران لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن. هەربەگوێرەی ڕیزبەندییەكانی ئەو ماڵپەڕە، شارەكانی عەمارە و قەزای حوسێن لەبەسرە وناسریەو ئەشرەف و عەلی غەربی و دووز خورماتوو و سەماوە لەعێراق لەڕیزبەندی گەرمترین شارەكانی جیهان دەبن، ئەوەش بۆ یەكەمجارە لەمێژوودا كەركوك دەبێتە دووەم گەرمترین شاری جیهان و لەچەند ڕۆژی ڕابردوو حەوتەم گەرمترین شاری جیهان بووە