گرنگ

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: 92 ساڵە وشەكە ساڵی لەم شێوەیە تۆمار نەكراوە

2025-07-30

 

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لە ساڵی (1933)ەوە یەكەمجارە عیراق بگات بەو ئاستە بەرزەی وشكە ساڵی، هۆكارەكەی بۆ كەمیی بارانبارین و كەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاویی وڵاتانی سەر رووبارەكان (توركیا و ئێران و تاڕ‌ادەیەك سوریا) دەگەڕ‌ێنێتەوە.. د.خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند: ئەمساڵ یەكێكە لە وشكترین ساڵەكانی عیراق و لە دوای ساڵی (1933)وە هیچ ساڵێك قەیرانەكە نەگەیشتووە بەو ئاستە ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕ‌ای داهاتی ئاو كە دەگاتە حەوزی دیجلە و فورات، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 27 % كەمیكردووە و ئێستا گلدانەوەی ئاو لە بەنداو و كۆگاكاندا 8%ی كۆی توانای هەڵگرتن پێكدەهێنێت، كە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕ‌ێژەی %57 كەمیكردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color