گرنگ

بەفەرمانی سەرۆك وەزیران سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی

2025-07-30

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كرد، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە كەرت و فەرمانەگەكانی دەوڵەت كاردەكەن و گرێبەستن، لە هەمان شوێنی خۆیان بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی دەوڵەت. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا كە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە بە گرێبەست دامەزراون لە كەرت و فەرمانەگەكانی حكومەت لە هەمان شوێنی خۆیان بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی. ئەوەش لە كاتێكدایە، چەندین ساڵە دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان راگیراوە و ئەو فەرمانبەرانەیشی كە گرێبەستن لە نۆ مانگی رابردوودا تەنها چوار مووچەیان پێدراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color