بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ئاشکرای دەکات ٤٧٤ کاندیدی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە و وردەکاریشی دەخاتەڕوو. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، دوایین ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە لە بەشداریكردن هەڵبژاردنی داهاتوودا دورخراونەتەوە، تا ئێستا گەیشتووەتە ٤٧٤ ژن و پیاو، لەنێویاندا ٢٥٣ کاندیدیان پەیوەستن بە دۆسیەكانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە. عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەشکردووە، ٩٧ کاندید بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی کاندیدبون، نەبوونی بەڵگەنامەی پشتگیری، پابەندنەبون بە رێژەی ٢٠٪ی نوێنەرایەتی بۆ خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی و رێژەی ٢٥٪ی نوێنەرایەتی بۆ ژنان دوورخرانەتەوە، ٨٨ کاندیدیش بەهۆی تۆماری تاوانەوە دوورخرانەتەوە، هاوکات ٣٦ کاندید بە پێی مادەی(٧/سێیەم) دوورخرانەتەوە.