هەریەک لە رەوتی هەڵوێست و نەوەی نوێ، رایدەگەیەنن، سبەینێ لە سلێمانی، بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەکەن. رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوو راگەیەنراودا بڵاویانکردەوە، کە سبەینێ چوارشەمە بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەکەن کە بۆ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە. دوێنێ دەستەی داکۆکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، لە دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و رێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێم و عێراق، کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان دەکەن.