گرنگ

تەیف سامی بۆ لیژنەی دارایی: من سیاسییانە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكەم

2025-08-19

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، ئەوەی پێوتین كە من بەشێوەیەكی یاسایی مامەڵە لەگەڵ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەم نەك سیاسییانە. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:لە كۆبونەوەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كاتێك تەیف سامی بانگهێشت كرابوو بۆ بەردەم پەرلەمان بە روونی پێی وتین: من بە شێوەیەكی سیاسی مامەڵە لەگەڵ پرسی مووچەی هەرێم ناكەم بەڵكو لایەنە یاسایی و تەكنیكییەكانی ئەو بابەتە لێك دەدەمەوە و بڕیار دەدەم. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو هەوڵەكانمان بۆ ئەوە بوو مووچە تێكەڵی پرسی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد نەكرێت بەڵام ئابوری و سیاسەت لە كۆتاییدا تەواوكەری یەكن و پارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان هەرێم و بەغداد وەك كارتی فشار بەكار دەهێنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color