سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر و سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژە بەوەدەكات، پەرلەمان لەبەردەم تاقیكردنەوە و ئاڵنگارییەكی مێژوویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەش-دی شەعبی، جەختیشدەكاتەوە كە بە جل و بەرگی حەش-دەوە دەچینە ناو پەرلەمان. هادی عامری، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر و سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:پەرلەمان لەبەردەم تاقیكردنەوە و ئاڵنگارییەكی مێژوویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دوور لە هەر كاریگەرییەكی ناوخۆیی یان دەرەكی. ئاماژەی بەوەشكردووە، بە جل و بەرگی حەش-دەوە دەچینە ناو پەرلەمان.