گرنگ

بوار مەرجەكانی بەغدا بۆناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشكرا دەكات

2025-08-19

 

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بە ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەش بە گوێرەی دوو مەرج ئەو پارەیە دەنێردرێت بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، مەرجی یەكەمی بەغدا ئەوەیە كە دەبێت پێش ناردنی مووچە ۱۲۰ ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بكرێت ئاماژەبەوەشكراوە، مەرجی دووەمیش ئەوەیە كەدوو ڕۆژی داهاتوو تا وەكو پێنجشەممە كێشەكانی كۆمپانیاكانی نەوت چارەسەر بكرێن و هیچ بەربەستێك لەبەردەم هەناردەی نەوت نەمێنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color