گرنگ

کەس بەرگری لە یاسا ناکات

2025-08-19

 

هانا چۆمانی، بوار نیوز
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت ریشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ۱٥ ساڵ پێش ئەمڕۆ

کاتێ تەقە لە گردەکە کرا پارتی و لایەنەکان نەیانگوت: میلیشاییە گوتیان:" کێشەی نێون گۆڕان و یەکێتیە

کاتێ بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەوشیروان مستەفا دەرچوو یەکێتی ولایەنەکان نەیانگوت؛" بڕیارەکە سیاسییە گوتیان:" کێشەی گۆڕان و پارتیە

کاتێ پەرلەمان داخرا یەکێتی نەیگوت:" نایاساییە گوتی:" کێشەی نیوان پارتی و گۆڕانە

کاتێ کودەتای 8ی تەمموز کرا، پارتی و لایەنەکان نەیانگوت:" نایاساییە، گوتیان:" کێشەی نێوخۆی حیزبە نەوەی نوێش دەیگوت:" سیناریۆی هەڵبژاردنە

کاتێ لایەنگران و نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی یەک یەک تیرۆر دەکران، پارتی و لایەنەکان نەیاندەگوت:" نایاساییە وتیرۆرە دەیانگوت:" تەسفیە حیسابی حیزبییە

کاتێ هەڵیانکوتاییە سەر مەلا بختیار و کوێخا دێرین نەیانگوت :"میلیشیاییە، پارتی و لایەنەکان دەیانگوت:" کێشەی نێوخۆی حیزبە

کاتێ خورشید هەرکی بە میلیشیایی رووبەروی هێزەکانی حکومەت بویەوە، نەیانگوت نایاسایی و یاخی بوونە، ئۆپۆزیسیۆن دەیگوت:" کێشەی پارتی و عەشیرەتی هەرکیە

ئێستا کە شاسوار گیراوە، کەس ناڵێت نایاساییە، دەڵێن: کێشەی یەکێتی و شاسوارە

واتا کەسیان باسیان لە سەروەری یاسا و دادگاکان نەکرد هەمووی هەر دەیخستە ملی ئەوەی دیکە (ئاگرە سورە لە خۆم دورە) بۆیە دڵنیابن یەک یەک سەرەی هەموان دێت، هەمان سیاسەتی ئێستای چین و روسیا و سیاسەتی هیتلـ.ەرە

کەواتە ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێت میلیشیایی و چەتەیە و حیزب حوکم دەکات نەک یاسا و دادگا و وەک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی خۆی دەڵیت:" لە هەرێم یاسا و دادگا بوونی نیە کەسێک تەلەفون بۆ حاکم دەکات دەڵێت وەرەقەیەک بنوسە و فڵان کەس حوکمبدە و بیخە زیندان

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color