گرنگ

راگەیەنراوی حکومەتی عێراق سەبارەت بە مووچەی مانگی شەش

2025-08-19

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت کە رەزامەندی سەرەتاییان بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش بۆ فەرمانبەرانی هەرێم داوە، بەڵام دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا هەرێم چەند خاڵێک جێبەجێ بکات. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، ڕەزامەندیی سەرەتایی لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نیشاندرا، بەڵام بڕیارەکەی بە جێبەجێکردنی سێ مەرج بەستەوە کە پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەنجام بدرێن. یەکەم: ئەو لیژنانەی لە بڕیارەکەدا ئاماژەیان پێکراوە، دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانیان تەواو بکەن و کۆنووسی واژۆکراو پێشکەش بکەن. دووەم: تیمێکی تایبەت لە ماوەی هەفتەیەکدا پشکی خەزێنەی گشتی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم هەژمار بکات و حكومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە بداتەوە. سێیەم: حكومەتی هەرێم کۆمپانیا نەوتییەکانی ناو هەرێم پابەند بکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بەپێی یاسای بودجە و بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color