گرنگ

شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق نەگەیشتنە ڕێككەوتن

2025-08-20

 

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆتایی هاتوو بەگوێرەی زانیارییەكانیش نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك لەسەر جۆر و بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێم بەگوێرەی زانیارریەكانی بوار، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی شاندەكەی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوەكە لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە سەبارەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم بەڵام نەتواندراوە بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێم. ئاماژەبەوەشكراوە، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی دیكەی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكان و گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی، جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكەنەوە، بەڵام دیار نیە ئەو شاندە دەستەڵاتی تەواوەتییان پێدەدرێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن یاخود نا

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color