هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی ملیارەها دۆلار بەسەر کاندیدەکان و کڕینی کاری دەنگدان، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە لە هەڵبژاردندا ساختەکاری دەکرێت. هۆشیار زێباری، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پاک و بێگەرد نابێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەکانی دەوڵەت لە ڕێگەی پێشکەشکردن پرۆژە و گرێبەست بۆ هەندێک بازرگان بەدەر لە ڕێنماییەکانی گرێبەستی حکومی، بەکار دەهێنرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، دروستکردنی لیستی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ لەناوبردنی ئابووریی وڵات و دابەشکردنی ملیارەها دۆلار بەسەر کاندیدەکانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژارن و کڕینی کارتی دەنگدەر، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە لە هەڵبژاردنی ئەم جارە ساختەکاری دەکرێت و بە پاک و بێگەردی بەڕێوە ناچێت. بڕیارە رۆژی ١١ی ١١ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.