بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەوی رووداوەکەی لالەزار بە لاهور شێخ جەنگی وتووە "گەر خۆت رادەستی هێزەکان ناکەیت، خۆم بە ئوتومبیلەکەم دێم بەدواتا، با کوڕی خەڵک نەکوژرێت". میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە "شەوی رووداوەکە سەرۆکی یەکێتی بەتەلەفۆن داوای لە لاهور کرد و پێی وتوە: گەر خۆت رادەستی هێزەکان ناکەیت خۆم بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆم دێم بەدواتا با کوڕی خەڵک نەکوژرێت". بەرەبەیانی هەینی رابردوو دوای رووبەڕووبونەوەی سەختی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و هێزی لاهور شێخ جەنگی لە ئوتێل لالەزار لە سلێمانی، سەرەنجام لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک فەرماندە و چەکداری دەستگیرکران.