گرنگ

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: لێبووردنی تایبەتیمان بۆ هیچ هاوڵاتییەك دەرنەكردووە

2025-08-28

 

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەتیدەكاتەوە كە لێبووردنی تایبەتی بۆ هاوڵاتییەكی وڵاتێكی عەرەبی دەركردبێت، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانتارێك لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو كە سەرۆك كۆماری عێراق لێبووردنی تایبەتی بۆ هاووڵاتییەكی سعودی دەركردووە. فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆمار رایگەیاند: هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن لێدوانێكی یەكێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بڵاوكردووەتەوە، كە باسی دەركردنی لێبووردنێكی تایبەت لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆمارەوە بۆ هاوڵاتییەكی عەرەب دەكات. ئاماژە بەوەشكراوە، لەوەتەی (عەبدولـلەتیف جەمال رەشید) وەك سەرۆك كۆماری عێراق لە تشرینی یەكەمی 2022ـەوە دەستبەكاربووە تا ئێستا، هیچ لێبووردنێكی تایبەتی بۆ هیچ هاوڵاتییەكی عەرەب یان بیانی دەرنەكردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color