چوارشه‌ممه دوا بڕیار له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌درێت
بوار نیوز، تایبه‌ت
بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه، 25ى ئابى 2021، له کۆبونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و نوێنه‌رى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار‌و په‌رله‌مان و کۆمسیۆن و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، دواین بڕیاڕ له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق بدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوار، کۆبونه‌وه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌که‌ى رۆژى چوارشه‌ممه به ئاماده‌بونی لایه‌نه سیاسیه‌کان بۆ دواینجار بڕیار ده‌درێت، هه‌ڵبژاردن له 10ى ئۆکتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، یاخود دوابخرێت بۆ نیسانى ساڵى داهاتو.
موسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له نوێترین لێدوانی‌دا، له رۆژى دوشه‌ممه، 23ى ئابى 2021، به دو رۆژ به‌ر له کۆبونه‌وه فراوانه‌که‌ى به‌غدا سوربونى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا راگه‌یاند.