گرنگ

موقتەدا سەدر چۆن گەڕایەوە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن؟

بوار نیوز، بەغدا

دواجار ئەو مشتومڕەی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن لە عێراق ھەبوو کۆتایی پێھات و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، گەڕایەوە و بەشداری ھەڵبژاردن دەکات.
ئەمڕۆ بۆ نانی نیوەڕۆ نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاساو هادی عامڕی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، سەردانی شوێنی مانەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەکەن، لەوێ نانی نیوەڕۆ دەخۆن و گفتوگۆی سیاسی دەکەن.

لەکۆبوونەوەکەدا نوری مالیکی و هادی عامری، داوا لە موقتەدا سەدر دەکەن پەشیمان ببێتەوە لە بڕیاری کشانەوە لە ھەڵبژاردن.

لەدوای ئەو کۆبونەوەیە موقتەدا سەدر رایگەیاند بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن.

د.سەلام ئەلزوبێدی گوتەبێژی ھاوپەیمانی نەسڕ بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، بە بوار نیوزی راگەیاند، ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت، ئێمەش لە ھاوپەیمانی نەسڕ بەردەوام داوامان دەکرد ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت.
گوتیشی، ئەو ھەڵبژاردنە بۆ گۆڕانکاری و نەھێشتنی گەندەڵی دەبێت، بەھەمو لایەکمان وڵات لە تەنگژە رزگار دەکەین.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵا، دژی دواخستنی ھەڵبژاردن بوەو مەرجەعی باڵای شیعەکان ئاگاداری لایەنە شیعەکانی کردبو دەبێت ھەڵبژاردن لە ١٠/١٠ دەبێ بەرێوە بچێ.

لەکۆبونەوەی لایەنە شیعەکان لە ھەفتەی رابردو، موقتەدا سەدریان بێ ئومێد کرد لەوەی بتوانێ ھەڵبژاردن دوابخات، بۆیە گەڕایەوەو بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color